زاری كرمانجی – سۆران :
ئاژانسی سكای نیووزی عەرەبی، ئەمڕۆ شەممە 10ـى 1ـى 2026، بڵاوی كردووەتەوە كە بە درۆن هێرش كرایە سەر گەڕەكی فورقانی شاری حەلەب و كوژراو و بریندار هەیە.
هاوكات ئاژانسی ئانادۆڵی توركی لە هەواڵێكی بەپەلە بڵاوی كردووەتەوە، لە ناوچەی دێرحافرەوە هێزەكانی سووریای دیموكرات “هەسەدە” بە درۆن هێرش دەكەنە سەر گەڕەكەكانی حەلەب.
لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا هێزەكانی سەر بە دیمەشق هێرش دەكەنە سەر گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، بەگوێرەی زانیارییەكانی ڕوانگەی سووری زیاتر لە 60 كەس بە هێرشەكانی دیمەشق كوژراون و 115 كەس بریندارن.

































































