مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هاوسەرۆكی پارتی یەكێتیی دیموكرات – پەیەدە، ڕایدەگەیەنێت “40 هەزار سەرباز لە هێرشی سوپای سووریا بۆ سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بەشدارن،”
پەروین یوسف هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە ڕاگەیاند “چوار فیرقەی سوپای سووریا كە پێكهاتوون لە فیرقەی ( 60 و 72 و 76 ، 80 ) كە ژمارەیان زیاتر لە 40 هەزار چەكدارە و لەگەڵ سەدان چەكداری بەكرێگیراوی توركیا، بەشدارن لە هێرشكردنە سەر هەر دوو گەڕەكی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە) ی كوردنشین،”
پەروین دەشڵێت “لەپاڵ ئەو هێزە، 110 دەبابە و 57 تانك و 4 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركی لە جۆری بایراكتار و دەییان درۆنی بۆمبڕێژكراو، ڕاجیمەی جۆری گراد و كاتیوشا و تۆپخانەی گەورە پشكدارن لە هێرشەكە.”

































































