سکای نیوز بە بڵاو كردنەوەی وێنەیەک قەیرانێکی بێ وێنەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دەخاتە ڕوو، قەیرانێک کە بە ناڕەزایەتی ئابووری دەستی پێکرد، بەڵام ئێستا بووەتە تەحەدای ڕاستەوخۆ بۆ جەوهەری سیستەمەکە. ڕاپۆرتەکەی سكانیوز جەخت لەوە دەکاتەوە” بازنەی ناڕەزایەتییەکان لە بازاڕەکان تێپەڕیوە و چین و توێژە جیاوازەکان لە شارە جیاجیاکان دژی حکومەت هاتوونەتە دەرەوە؛ تا ئەو ڕادەیەی کە ترس وەک ئامرازی سەرەکی کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی، بە شێوەیەکی بەرچاو داڕماوە.
لە هەمانکاتدا بە بڕینی تەواوەتی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان و پشت بەستن بە میدیای دەوڵەتی، هەوڵ دەدرێت ناڕەزایەتییەکان بگەڕێنێتەوە بۆ “پیلانگێڕیی بریکارە بیانییەکان”.
بەگوێرەی شیکارییەکە، حکومەت لە دۆخێکی مەترسیداردایە: چڕکردنەوەی سەرکوت و کوشتن دەتوانێت ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، هاوکات پاشەکشەکردن لە خۆپیشاندەران بە مانای لەدەستدانی دەسەڵات و کۆنتڕۆڵ دێت.
سکای نیوز لە راپۆڕتەكەی بەو ئەنجامە دەگات کە ئەم دۆخە جیددیترین هەڕەشەیە بۆ سەر ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ەوە.

































































