عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هەواڵی ئەلمەنار، گووتی” بارودۆخی ئێران بە گشتی باشە، هەرچەندە بە هۆی گەمارۆکان و لاوازی ئابوورییەوە کێشە هەیە”.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی زیاتر روونیكردۆتەوە” ئەمریکا و ئیسرائیل بە نیاز بوون هەمان ئەو کارەی لە ڤەنزوێلا كردیان لە ئێران بیكەن و ١٢ ڕۆژ جەنگیان کرد، بەڵام شکستیان هێنا”.

































































