میدیای رۆژئاوای كوردستان له‌زاری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه بڵاویكرده‌وه، بانگه‌شه‌ی میدیاكانی حكومه‌تی كاتیی سوریا بۆ كۆنترۆڵكردنی شێخ مه‌قسود راست نین و به‌رگری له‌و گه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ئارادایه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، میدیاكانی رۆژئاوا له‌زاری هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی میدیای سه‌ربه حكومه‌تی كاتیی بڵاویكردوونه‌ته‌وه كه گوایه گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود كۆنترۆڵكراوه، راست نین.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به‌رگریی له گه‌ڕه‌كی شێخ مه‌قسود به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕێكی سه‌خت له ئارادایه.
ئاسایشی ناوخۆ له حه‌ڵه‌ب جه‌ختی كردۆته‌وه كه میدیاكانی سه‌ربه چه‌ته‌كان ئه‌و بانگه‌شه ساختانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه بۆ په‌رده‌پۆشكردنی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانیان.

































































