دوای ئەو شەپۆلە ڕەشەبا و باران و بەفرەی شەوی ڕابردوو ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی زیانگەیاندن بە تۆڕەکانی پاڵەپەستۆی بەرزی کارەبا لە نێوان وێستگەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە، هاووڵاتییانی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە و تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم و پارێزگاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی وزەی کارەبا، بارودۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد و دوای چەند کاتژمێرێک بەشێکی زۆری کارەبای پارێزگاکان گەڕایەوە، لە ئێستاشدا دۆخەکە بە تەواوەتی ئاسایی بووەتەوە.
وەزارەتی کارەبا سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامییان و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، لەگەڵ ڕوودانی هەر گرفت و کێشەیەک لە تۆڕەکانی کارەبا، تیمەکانمان لە ئامادەباشی دان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.
































































