دۆناڵد ترەمپ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆشکی سپی، لەبارەی گرژییەکانی ئەم دواییەی حەلەب هاتە دەنگ و داوای ڕاگرتنی شەڕی کرد.
ترەمپ داوای لە لێدواەەیدا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە سووریا دەکات و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەریەکە لە کورد و حکومەتی سووریا هەیە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، کە دەیانەوێت ئاشتی و سەرکەوتن لە سووریا ببینن و کۆتایی بەو گرژییە نوێیانە بهێنرێت کە لە حەلەب سەریهەڵداوە.































































