موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
لەبەردەوامی کار و چالاکییە خێرخوازییەکانی، نەهرۆ ڕواندزی سەرمایەدار و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نەوت بەسەر سەدان خێزانی بێدەرامەتی دەڤەری برادۆست دابەش دەکات .
عیسا هەورامی بەرپرسی نوسینگەی نەهرۆ ڕواندزی، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خەڵک بە تایبەت ئەوانەی سەرچاوەی داهاتیان نییە، وەکو نوسینگەی نەهرۆ ڕواندزی لەگەڵ لقی 10ی پارتی لە سۆران ڕێککەوتین لەسەر ئامادەکردنی لیستی کەسانی بێدەرامەت و دابەشکردنی نەوت بەسەریاندا .
بەرپرسی نوسینگەی نەهرۆ ڕواندزی، دەڵێت:” زیاتر لە 5 هەزار خێزانی بێ دەرامەت لە سنووری ئیدارەی سۆران لە پرۆسەی دابەشکردنی سوتەمەنی بێبەرامبەر کە لەلایەن بەڕێز نەهرۆ ڕواندزیەوە دابینکراوە سودمەند دەبن .
عیسا هەوارامی، گووتیشی:” لە سنووری قەزای سیدەکان زیاتر لە 440 ماڵ و نەوتیان بێبەرامبەر پێدەدرێت بۆ هەر خێزان و 100 لیتر دیاری کراوە، پرۆسەکە لە دوێنێ پێنجشەممەوە لەو سنوورە دەستی پێکردووە و بەردەوام دەبێ تا ئەو ڕێژەی دیاری کراوە نەوتەکە وەردەگرن”.

































































