په‌رله‌مانتارێكی پارتی ده‌ڵێ”چه‌ند ناوێك بۆ فراكسیۆنی پارتی پێشنیاركراون، حه‌فته‌ی داهاتووش لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن.”
شێروان دووبه‌ردانی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، “سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق دیاریكراوه، له دوا كۆبوونه‌وه سه‌رۆك بارزانی په‌رله‌مانتارانی پارتی سه‌رپشك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆمان ده‌سته‌ی فراكسیۆنی پارتی دیاری بكه‌ین، ئێمه هه‌ریه‌ك له‌لای خۆیه‌وه چه‌ند ناوێكی پێشنیار كردووه، چاوه‌ڕێی بڕیاری سه‌ركردایه‌تی خۆمانین جێگر، گوته‌بێژ و بڕیارده‌ری فراكسیۆنی پارتی یه‌كلا بكاته‌وه.”
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی گوتیشی “خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق جیاوازه، چونكه له‌سه‌ر فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌موو پرسه‌كان له واده‌ی یاسایی خۆیان به‌ڕێوەده‌چن، حه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌كانی ناو په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن، به‌ڵام قۆناغی دووه‌م لیژنه‌كان له‌ناو خۆیان جێگر و بڕیارده‌ری لیژنه دیاری ده‌كه‌ن، ئێمه وه‌ك پارتی 27 په‌رله‌مانتارمان هه‌یه، به‌گوێره‌ی به‌ركه‌وته‌ی خۆمان دوو سه‌رۆك لیژنه و چه‌ند جێگرێكمان به‌رده‌كه‌وێت.”
په‌یوه‌ست بە گرنگی لیژنه‌كان بۆ پارتی، شێروان دووبه‌ردانی گوتی “هه‌موو لیژنه‌كانی په‌رله‌مان گرنگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من لیژنه‌ی یاسایی هه‌رێم و پارێزگاكان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی نه‌وت و غاز بۆ کورد زۆر گرینگن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێ پڕۆژه‌یاسا هه‌یه ده‌كرێ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لیژنانه‌وه كاری له‌سه‌ر بكه‌ین.”

































































