لە نوێترین پەیامدا، واشنتۆن پەیامێکی توند و ڕاشکاو ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی میلیشــ.ــیاکان کرد.
باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا بڵاو بووەتەوە، هاریس بوزیر، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ وەزیری دادی عێراق کۆ بووەتەوە و، تەوەرەی هەرە گرنگی کۆبوونەوەکە، جەختکردنەوەی ئەمریکا بوو لەسەر پێویستییەکی بەپەلە و حەتمی؛ ئەویش “هەڵوەشاندنەوەی ئەو میلیشــ.ــیایانەیە کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن”.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە ڕاشکاوی ڕایگەیاندووە کە ئەو گرووپە چەکدارانە بوونەتە هۆکاری سەرەکیی تێکدانی سەروەریی عێراق و هەڕەشەیەکی بەردەوامن بۆ سەر ژیانی هاووڵاتییانی عێراقی و ئەمریکییەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم میلیشـــ.ــیایانە خەریکی تاڵانکردنی سامان و سەرچاوە نیشتمانییەکانی عێراقن و ڕێگرن لە گەشەپێدانی وڵات.

































































