زاری كرمانجی
نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە بڵاوی كردەوە: ” لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیامی ن.چ عەتا ئەحمەد، پێشمەرگە لە لیوای پێنجی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە میدیاکاندا، ڕاستەوخۆ وەزیری پێشمەرگە پەیوەندی بەو پێشمەرگەیەوە کرد، و بەڵێنی پێیدا بە زووترین کات ئەو گرفتانەی دووچاری مامەڵەکەی بوونەتەوە چارەسەر بکرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” وەزیری پێشمەرگە بڕیاریدا ناوبراو وەک هەر پێشمەرگەیەکی قارەمانی ئەم کوردستانە سەرجەم ماف و شایستەکانی بۆ دابین بکرێت.


































































