شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
خەمۆکی ( Depression) یەکێکە لە نەخۆشییە دەروونییەکان كه كهدەتوانرێت بە بارێکی ھەستکردن بە غەمباری، دڵتەنگی، بەدبەختی،بێچارەیی، ھەستکردن بە فەرامۆشکراوی و بێ ھیوایی وەسفبکرێت،زۆربەی مرۆڤەکان دەبێت ھەست بەم حاڵەتە بکەن لەژیانیاندا بەڵام تەنیا بۆ ماوەیەکی کورتە و درێژە ناکێشێت بەڵام خەمۆکی توند و ڕاستەقینە بریتییە لە کێشەی ھەوەسی مرۆڤ کەتێیدا ھەست دەکات بە غەمباری،ونبوون تووڕەیی و بێئومێدی لە ھەموو ژیانیدا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
خەمۆکی کاریگەری لەسەر بەشێکی زۆری دانیشتوانی جیهان هەیە, بەڵام ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونت بەم حاڵەتە تەندروستییە دەروونییە.
لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات، دەرمانی وەک ئۆزێمپیک کە خەڵک بۆ چارەسەری نەخۆشی شەکرە دەیخۆن،دەتوانن یارمەتیدەر بن لە کەمکردنەوەی خەمۆکی.
توێژینەوەیەکی دیکە ئاماژەبەوە دەکات کە خواردنی پرتەقاڵ و میوەی تری لیمۆ ڕۆژانە ڕەنگەیارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە خەمۆکی.
لێکۆڵینەوەکان باس لەوەدەکەن کە وەرزشکردنی بەردەوامی مامناوەند تا بەهێز دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەدەروونییە دەمارییەکان، لەوانەش خەمۆکی كه نزیکەی 5%یدانیشتوانی پێگەیشتوو لە جیهاندا دەگرێتەوە.

































































