زاری كرمانجی – سۆران :
ئیسرائیل بە فەرمی، سەركۆنەی هێرشەكانی حكومەتی سووریا بۆ سەر گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب دەكات و ئەم هێرشەش بە “مەترسیدار” ناو دەبات.
جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی “هێرشەكانی هێزەكانی ڕژێمی سووریا دژی كەمینەی كورد لە حەلەب مەترسیدار و ترسناكە،” دەشڵێت “چەوساندنەوەی ڕێكخراو و كوشتاری كەمینەكان، پێچەوانەی بەڵێنەكانی بنیاتنانی (سووریای نوێ) یە.”
جەدعون لە بارەی بێدەنگی جیهان لەبەرامبەر زیادبوونی توندوتیژییەكانی حكومەتی سووریا هۆشداری دەدات و دەڵێت “كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕۆژئاوا بە تایبەتی، قەرزێكی شەرەفیان لەسەر شانە بەرامبەر بەو كوردانەی كە بە ئازایەتی و سەركەوتوویەوە دژی داعش شەڕیان كرد.”

































































