زاری كرمانجی – سۆران :
هاوپەیمانی كریستیان لە راگەیاندراوێكدا هۆشداری دەدات كە دۆخی كوردانی ئێزدی لە گەڕەكەكانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییەی حەلەب لە مەترسیدایە و داواش لە ئەنجوومەنی ئاسایش و یەكێتیی ئەوروپا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكات كە بەپەلە دەستوەردان بكەن بۆ راگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و بۆردوومانی هەڕەمەكی و دابینكردنی رێڕەوی مرۆیی ئارام بۆ رزگاركردنی ئەو خێزانە گەمارۆدراوانە.
هاوپەیمانی كریستیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاراستەی رای گشتی جیهان و ئەنجوومەنی ئاسایش و كۆمكاری عەرەبی كردووە، نیگەرانی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە مەترسیدارەكانی حەلەب دەربڕیوە و ڕایدەگەیەنێت “هەزار و 200 خێزانی ئێزدی لە دۆخێكی مرۆیی كارەساتباردان و ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەچن، كە ئەگەری روودانی پێشێلكاریی گەورە هەیە، كە دەچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ یان پاكتاوی رەگەزی، ئەوەش لە سایەی نەبوونی پاراستن و رێڕەوی ئارام.”
داواش لە ئەنجوومەنی ئاسایش و یەكێتیی ئەوروپا و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەكات بەپەلە دەستوەردان بكەن بۆ راگرتنی دەستبەجێی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان و بۆردوومانی هەڕەمەكی و دابینكردنی رێڕەوی مرۆیی ئارام بۆ رزگاركردنی ئەو خێزانە گەمارۆدراوانە و ناردنی لیژنەی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بۆ بەڵگەنامەكردنی پێشێلكارییەكان و رێگری لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆی جینۆساید دژی ئێزدییەكان.
































































