مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموكراتییەكان ڕایدەگەیێنێت، كوردان لە 21 پارێزگای باكووری كوردستان و توركیا دژی هێرشەكانی سوپای حكومەتی سووریا بۆ سەر (ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود) دوو گەڕەكە كوردنشینەكەی حەلەب خۆپیشاندان دەكەن .
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ژێر دروشمی ؛ ڕۆژئاوا ئازادییە ؛، كوردان چەندین چالاكیی جەماوەری لە شار و شارۆچكەكانی باكووری كوردستان و توركیا ئەنجام دەدەن.
ئامانج لەو چالاكییانە هەر وەكوو لە ڕاگەیاندراوەكەی پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموكراتییەكان هاتووە “دەربڕینی ناڕەزایەتییە دژی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە “حكومەتی كاتیی سووریا” بۆ سەر حەلەب، هاوكات پەیامی پاڵپشتییە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و “پاراستنی دەستكەوتەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.”































































