زاری کرمانجی-سۆران
ماست یه‌کێکه له‌و خۆراکانه‌ی که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سووده ته‌ندروستیه‌کانی بۆ وەرزشوان و یاریزانەکان، به یه‌کێک له باشترین خواردنه‌کان داده‌نرێت به تایبه‌ت له ژه‌می به‌یانی و ئێواره.
لە بابەتێکی ماڵپەری تەندروستی healthline ئاماژەی بە چەند سوودێک کردووە بۆ وەرزشوانان لەوانەش:
-سه‌رچاوه‌یه‌کی باشه بۆ پڕۆتین.
-بڕێکی باش له ڤیتامینه‌کانی تێدایه وه‌ک ڤیتامین( B )و( D )له‌گه‌ڵ کانزاکانی وه‌ک کالسێوم و پۆتاسێوم و مه‌گنسێوم.
-ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی پڕۆباتیکه‌کان، که بریتییه لە به‌کتریا سوودبه‌خشه‌کان به له‌ش که کاری کۆئه‌ندمی هه‌رس ڕێکده‌خات.
-بۆ خۆپاراستن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و کلۆربوونی ددان.
-که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن.
-ماستی بێ چه‌وری یارمه‌تی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن ده‌دات.
-ماستی بێ چه‌وری ڕێگری ده‌کات له زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی ورگ و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات.
-به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش له‌گه‌ڵ ئاسانکردنی هه‌ڵمژینی هه‌ندێک ڤیتامین و کانزا‌کان له ڕیخۆڵه‌دا.

































































