پەلاماری هێزەكانی حكومەتی سوریا بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە، تا ئێستا زیاتر لە 60 کەس بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-1-2026، هێزەكانی سوریا بە چڕی دەستیان بە تۆپبارانکردنی گەڕەکە کوردنشینەکانی شێخ مەقسود، ئەشرەفییە و بەنی زیەد کردەوە کە لە دوێنێوە بە تەواوی گەمارۆ دراون.
پەلامارەکان لە لایەن گرووپە چەكدارەكانی “عەمشات، حەمزات، فیرقەی سوڵتان موراد و بزووتنەوەی نورەدین زەنکی” یەوە ئەنجام دەدرێن کە تورکیا پشتیوانییان دەکات.
ماوەی سێ ڕۆژە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕووبەڕووی تۆپبارانی میلشیاکان بووەتەوە و تا ئێستا حەوت هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 56 کەسی دیکەش برینداربوون.

































































