مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب، دواین ئاماری قوربانیانی خەڵكی سڤیلی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەبی بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت “ژمارەی كوژراوان لە گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بۆ هەشت كەس بەرز بووەتەوە و 57 هاووڵاتیی برینداربوون،”
لە ڕاگەیاندراوەكەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ـى1ـى 2026 بڵاوكراوەتەوە هاتووە “بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەك لەلایەن كوتلەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشقەوە، بە تانك و مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردوومانی گەڕەكە كوردنشینەكانی حەلەب دەكرێت.”
جەخت لەوەش دەكاتەوە ئەم كوتلانە بەهۆی بەرخۆدانی قارەمانانەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ نەیانتوانیوە هیچ پێشكەوتنێك لەسەر میحوەرەكەی كاستێلۆ بەدەستبهێنن. بۆیە پەنایان بردە بەر سیاسەتی سزادانی بەكۆمەڵ بە بڕینی كارەبا و ڕێگریكردن لە چوونە ژوورەوەی خۆراك و پێداویستی پزیشكی بۆ ئەو دوو گەڕەكە، ئەمەش پێشێلكردنی ئاشكرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتییە.”
































































