بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی پارێزگاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە، بە پێ یپێشبینیەکان ئەم ئێوارەیە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و سبەی دابارین دەست پێدەکات.
پێنج شەممە، ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی بڵاوکردەوە و ئەمڕۆ ” ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بۆ کاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت” و سبەی “ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی نیوەرۆ دابارین دەست پێ دەکات سەرەتا لەناوچە سنووریەکانی ڕۆژئاوا وە پارێزگای دهۆک پاشان نمە باران سەرجەمی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە لەگەڵ بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان”.
پێشبینیەکانی ئەمڕۆی کەشناسی بەم شێوەیەیە:
خێرای با / لەسەرخۆ ( ٥-١٥ ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرهەڵات دەگۆرێت.
مەودای بینین / لە نێوان (٨-١٥) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( ١-٢ ) پلە بە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢پلەی سیلیزی
سۆران: ٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٢ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٣پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی
پێشبینییەکان بۆ سبەی هەینی ٩-١-٢٠٢٦
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند ( ١٠-٢٠) کم/ک. لەکاتەکانی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٠ کم/ک .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات.
مەودای بینین / لەنێوان ( ٨– ١٠ ) کم دەبێت. لەکات و ناوچەی دابارین کەم دەبێتەوە بۆ (٤-٦) کم.
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان بە ( ١-٣ )پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر :١٣ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی
سۆران: ٩پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١١ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک ١٣ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزی
بەڕێوبەرایەتییەکە پێشبینی دەکات باران بارین تا ڕۆژی شەممە بەردەوام بێت.

































































