رێککەوتنی نەوتی نێوان هەولێر و بەغدا چووە قۆناغێکی نوێ و کۆمپانیایەکی جیهانی ئەرکی یەکلاییکردنەوەی تێچووی نەوتی پێسپێردرا.
حکومەتی عێراق و هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای (وود مکانزی)ی بەریتانی رێککەوتن بۆ دیاریکردنی وردی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان.
تێچووی هەر بەرمیلێک بە 16 دۆلار خەمڵێنراوە؛ بەپێی یاسای بودجەی 2025، لەبری پارەی کاش، “نەوت” بە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان دەدرێت.
ئەم رێککەوتنە سێقۆڵییە (هەولێر، بەغدا و کۆمپانیاکان) پاڵپشت بە هەمواری یاسای بودجە گەرەنتی کراوە.
بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا تیمەکانی ئەو کۆمپانیا جیهانییە بێنە کوردستان و بە فەرمی دەستبەکار بن.
وود مکانزی کۆمپانیایەکی ناوداری بواری ڕاوێژکاری وزەیە و لە ساڵی 1973ـەوە لەم بوارەدا جێگەی متمانەی جیهانییە.

































































