نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتە نزیکەی 150 هەزار دینار و هۆکارەکەشی بۆ خۆدزینەوەی بازرگانان لە رێکارە گومرگییەکان دەگەڕێتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند؛ هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخە فەرمییەکەدا نەکراوە و هەر دۆلارێک بە 1320 دینار جێگیرە.
جێبەجێکردنی بڕیاری وەرگرتنی گومرگی پێشوەختە، وایکردووە بازرگانان بۆ دەربازبوون لەڕێکارەکان روو لە بازاڕی رەش بکەن، ئەوەش خواستی لەسەر دۆلاری کاش زیاد کردووە و نرخەکەی بەرزکردووەتەوە.
بانکی ناوەندی جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی بازاڕ و گرتنەبەری هەر رێکارێک کە پێویست بێت بۆ پاراستنی بەهای دینار و سەقامگیری بازاڕەکان.

































































