بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بانگەوازێکی بۆ سەرجەم کۆمپانیاکانی گواستنەوەی کەلوپەل لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەی هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان.
ڕۆژی چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە ڕایگەیاند: داوا لەو کۆمپانیایانە دەکەین کە ئارەزووی بەشداریکردنیان هەیە لە کەمکردنەوەی تەندەری هێنانەوەی کەلوپەلی حاجیان لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بۆ هەرێمی کوردستان بە گشت پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی تهندهر.
لە ڕآگەیەندراوەکەدا هاتووە: کۆمپانیاکان دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 7ـی کانوونی دووەمی 2026 سەردانی بەشی یاسایی و گرێبەستەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر هەروەها دوا مۆڵەتیش بۆ وەرگرتن و گەڕانەوەی تەندەرەکان، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 18ـی کانوونی دووەمی 2026 دەبێت.
ئەم هەنگاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، لە چوارچێوەی ئامادەکارییە پێشوەختەکانە بۆ وەرزی حەجی ساڵی 2026، بە مەبەستی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری و گواستنەوەی سەلامەتی کەلوپەلی حاجیانی هەرێمی کوردستان.

































































