زاری كرمانجی
کارەکانی دروستکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی حکوومیی چارەسەری شێرپەنجە لە هەولێری پایتەخت بەردەوامە، کە بڕیارە ببێتە پێشکەوتووترین و گەورەترین ناوەندی تەندروستی لەو بوارەدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.
نەخۆشخانەکە لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتر چوارگۆشە و لە 5 نهۆم دروست دەکرێت. بەپێی پلانەکە، نەخۆشخانەکە 150 تەختی خەواندن و 100 تەختی تایبەت بە چارەسەری کیمیایی لەخۆدەگرێت. هاوکات، پڕۆژەکە بە نوێترین تەکنەلۆجیای پزیشکی وەک (MRI, CT Scan, PET Scan، چاندنی مۆخی ئێسک و وێنەگرتنی گاما) تەیار دەکرێت.
جێی ئاماژەیە، لە 18ی ئەیلوولی 2024 بەردی بناغەی ئەم پڕۆژەیە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دانرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەم بۆ پەرەپێدانی کەرتی تەندروستی گشتی و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان.
































































