زاری كرمانجی
هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەگەرچی وادەی لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ کۆتاییهاتووە، بەڵام رەزامەندی سەرەتایی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە بۆ درێژکردنەوەی وادەکە.
گوتیشی، نووسراو بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە تاوەکو جارێکی دیکە وادەکە درێژبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو دەرکردنی نووسراوەکە، لێخۆشبوونی 20% بەردەوامدەبێت.
لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆ، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دراوە، لێخۆشبوونەکە سزاکانی سەرپێچی، دواکەوتنی ئەنجامدانی مامەڵە و بەسەرچوونی بەڵگەنامەکانی ساڵانە دەگرێتەوە.

































































