مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزارەتی بەرگریی سووریا لە ڕاگەیاندراوێكدا شەڕی دژی هەسەدە ڕاگەیاند و تا كاتژمێر 3 ـى پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مۆڵەتی بە گەڕەكە كوردنشنەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود و بەنی زەید داوە حەلەب جێبەهێڵن .
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایدەگەیەنێت “تا كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مۆڵەتە بۆ خەڵكی سڤیل و كورد، تا گەڕەكەكانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسود و بەنی زەید چۆڵ بكەن و دەشڵێت “لە دوای ئەو وادەیە، ڕێگەی هاتووچۆ بە هیچ كەسێك نادرێت و هێرشی فراوان بۆ سەر ئەو گەڕەكانە دەست پێ دەكرێت.”
هاوكات بەرپرسە باڵاكانی ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری لە كۆمەڵكوژی كوردان دەدەن لەلایەن حكومەتی سووریاوە و داواش لە دەسەڵاتدارانی حكومەتی دیمەشق دەكەن ژیرانە مامەڵە بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، چونكە بەرپرسیاریەتی وەڵامدانەوەیان لە ئەستۆدایە.
































































