وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە – ئادار عبداللە
لە بواری بۆنسازی زستانەدا، هەندێک نۆت حوکمڕانی دەکەن، تابلۆیەکی خۆشی بۆنکردن دەبەستنەوە کە بە تەواوی لەگەڵ مانگە ساردەکاندا دەگونجێت ئەم بۆنانە دەنگ دەدەنەوە لەگەڵ کەشوهەوای فێنکتر، باوەشێکی ئاسوودەیی پێشکەش دەکەن کە بە درێژایی ڕۆژ دەمێنێتەوە.
ماڵپەڕی جیهانی : Clive Christian UK دوریخستووە کە بۆنە وەرزیەکان ڕەنگدانەوەی دینامیکی دەوروبەرمان پێشکەش دەکەن کە هەمیشە لە گۆڕاندایە، هاوتەریب دەبن لەگەڵ گۆڕانی دیمەن و کەشوهەوا بە درێژایی ساڵ.
بە تایبەتی زستان کانڤاسێکی جیاواز بۆ هەڵبژاردنی بۆنەکان پێشکەش دەکات، بانگهێشتمان دەکات بۆ ئەوەی خۆمان بە تابلۆی دەوڵەمەندی بۆنەکاندا سەرقاڵ بکەین کە گەرمی و ئاسوودەیی لەناو سەرمادا ورووژێنن.
گرنگی بۆن لە مانگە ساردەکاندا تەنها لە بۆن تێدەپەڕێت، چونکە هێزی بەرزکردنەوەی باری دەروونیمان و دروستکردنی ئەزموونی لەبیرنەکراو لەخۆدەگرێت.
لە ئێوارە ئارامەکانەوە لە لای شووشە تا دەگاتە پیاسەیەکی خێرا بەناو دیمەنە بەفر ماچکراوەکاندا، بۆنەکانی زستانە لە باوەشێکی هەستیاردا دەمانپۆشن، هەموو ساتێک بە دەست لێدانێکی سیحر دەچنە ناوەوە.
ئەم بۆنانە نەک تەنها تەواوکەری جلوبەرگەکانمانن بەڵکو وەک هاوڕێیەک دەبن بۆ ڕێنماییکردنمان لە وەرزەکەدا بە ڕەنگینیی و سەرنجڕاکێشییەوە. لەگەڵ وردبوونەوەی هەوا و کورتبوونەوەی ڕۆژەکان، بۆنی گونجاو دەبێتە بەشێکی سەرەکی لە وەرزی زستانەمان، ژیانمان دەوڵەمەند دەکات بە بوونی ورووژێنەرەکەی و جێپەنجەیەکی نەسڕاوە لەسەر یادەوەرییەکانمان بەجێدەهێڵێت.
ئەو بۆنانەی کە بۆ ئەم زستانە زۆر تایبەتن بۆ خانم و هەستێکی خۆش دەبەخشن و بۆنیان زۆر دەمێنێتەوە Byredo Night Veil, Dior Addict, Le Labo Thé Noir 29, Tom Ford Myrrhe Mystère, and Kayali Oudgasm Chocolate Oud,

































































