زاری كرمانجی – سۆران :
سەركردەكانی 27 وڵاتی ئەندامی یەكێتیی ئەورووپا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی كەنەدا، ئەمریكا، ناتۆ و یەكێتیی ئەورووپا، بە ئامانجی درێژەدان بە سیاسەتی “پشتیوانی لە ئۆكرانیا” لە پاریس كۆبوونەوە.
رۆژی 6ـى 1ـى 2026 لە لوتكەی گروپی “دۆستانی ئۆكرانیا” ستیڤ ویتكۆف لە وەڵامی نیگەرانییەكانی ئەوروپا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریكا ڕایگەیاند” دۆناڵد ترەمپ بەردەوامە لە پشتیوانی كردنی ئۆكرانیا و بۆ هێنانە دی ئاشتی نزا دەكات”.
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا و كیر ستارمەر سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و فریدریش مێرتز، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا جەختیان لە بەردەوامی پاڵپشتی دارایی و سەربازی بۆ ئۆكرانیا تا كۆتایی جەنگ كردەوە.

































































