زاری كرمانجی-سۆران
عێراق باجی مۆبایل و گومرگ بەرز دەکاتهوه گەڕانەوەی باجی %20 بۆ سەر کارتەکانی مۆبایل و گرانبوونی سەدان کاڵای خۆراکی و پیشەسازی لە عێراق دەستی پێکرد.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق زنجیرەیەک ڕێکاری نوێی بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتی پەسەند کرد، کە تێیدا ڕەسمی گومرگی بۆ مریشک و هێلکە و ئارد بۆ %30 بەرزکراوەتەوە.
ههروهها حکوومەت بڕیاری داوە گومرگی سەر ئۆتۆمبێل بۆ %15 زیاد بکات و تێچووی وەرگرتنی بەشە خۆراکیشی بۆ 1000 دینار بەرز کردووەتەوە لێکەوتەی ئەم بڕیارانە دەبێتە هۆی گرانبوونی بژێویی ژیانی هاووڵاتییان،
شایەنی باسە بڕیارە تا کۆتایی مانگی ئازاری ئەمساڵ، تەواوی پڕۆسەی پارەدان ببێتە ئەلیکترۆنی و بودجەی شاندەکانی دەرەوەی وڵاتیش بە ڕێژەی %90 کەم بکرێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە خەرجیی زیادە.































































