زاری کرمانجی سپۆڕت
سەبارەت بە یاری نێوان هەولێر – سۆران لە گەڕی 5ی خولی پلە یەکی کوردستان:
سەبارەت بەتانە لێدانەكە یانەی وەرزشی هەولێر لەسەر یاریزان (أمیر حسین صالح)، کە ناوبراو ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی هەڵۆ بووە، ڕوون دەکرێتەوە کە:
دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان نووسراوێکی فەرمی بە ژمارە (155) ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش کرد، ناوبراو بە نووسراوی فەرمی داوای دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کردووە لە بەرواری 10-12-2025.
ئەم داواکارییە بە نووسراوی ژمارە (77) لە ڕێکەوتی 11-12-2025 لەلایەن یانەی هەڵۆ بەرز کراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی سۆران، و هەر لە هەمان بەرواردا ڕەزامەندی لەسەر دەستلەکار هەڵگرتن دراوە.
پاشان، لە بەرواری 14-12-2025، بە نووسراوی ژمارە (107)، بابەتەکە بەرز کراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش وە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش بە نووسراوی فەرمی بە ژمارە (5) لە ڕێکەوتی 4-1-2026 وەڵامی نووسراوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی داوەتەوە.
لەسەر ئەم بنەمایە، یاریزانی ناوبراو بە شێوەی یاسایی یاری کردووە، و بۆیە پەڵپی یانەی وەرزشی هەولێر ڕەتکرایەوە.
































































