مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوێنێ سێشەممە جارێكی دیكە لە لایەن گرووپەكانی سەر بە حكومەتی دیمەشق، بە چەكی قورس بۆردوومانی هەر دوو گەڕەكە كوردنشینەكەی (شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە)ی حەلەبیان كرد و 4 كەس ( 2 ژن، 1 پیاو، 1 منداڵ ) گیانیان لەدەستداوە و 38 كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاخین نوجان، بەرپرسی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆیی حەلەب ڕایگەیاند “6 مانگە هێزەكانی حكومەتی سووریا، دەیانەوێت ئێمە پەلكێشی ناو شەڕ بكەن و ڕۆژانە پێشێلكاری دەكەن و بە چەكەكانیان تەقە لە هێزەكانی ناوخۆی ئێمە دەكەن و دەیانەوێت هۆكارێك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی شەڕمان لەگەڵ بكەن،”
بەرپرسی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دەشڵێت “پێش نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە گرووپە چەكدارەكان چوار جار بە درۆنی خۆكوژ (بۆمبڕێژكراو) هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ئێمە و دوو لە هەڤاڵانمان شەهید بوون، لەبەرامبەردا ئێمەش هێرشمان كردە سەر دوو بارەگای ئەوان. دواتر شەڕەكە تەشەنەی كرد و دەستیان كرد بە بۆردوومانی گەڕەكە كوردییەكانی حەلەب بەبێ ئەوەی جیاوازی لە نیوان كەسانی سڤیل و سەربازی بكەن،”
ئاخین ئاشكراشی دەكات كە دوای ئەوەی هێزەكانی سەر بە حكومەتی سووریا كوێرانە بۆردوومانی خەڵكی سڤیل و هێزەكانی ئەوانەیان كردووە و فەرمانیان بە هێزەكانییان كردووە بە توندی ڕووبەڕوویان ببنەوە.
لە ئێستادا بە پێی سەرچاوە ناوخۆیییەكانی ئەو دوو گەڕەكە كوردنشینەی حەلەب، بۆردوومانكردنی ئەو دوو شارە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی سووریا بە سەختی دەستپێكردووەتەوە .
































































