زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، دەلێت: “دوای شەپۆلی بەفر بارینی هەفتەی ڕابردوو تیمەكانی بەفر ڕاماڵینمان بەردەوام بوونە لە كردنەوەی ڕێگا گشتییەكان و شارو شارۆچكەو گوندەكانی سنوورەكەمان.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گووتیشی: “سەرجەم ڕێگانی سنوورەكەمان لە بەفر پاككراونەتەوە، تەنها هەندێكیان زیاتر فرەوانكردنیان دەوێت، ئەگەرنا هاتووچۆ ئاساییە.

































































