دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای كرد، حکومەتی كاتی ڤەنزوێلا ئامادەیە دەیان ملیۆن بەرمیل نەوت ڕادەستی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بکات، و داهاتەکەشی لەژێر ئیدارەی ئەودا دەبێت وەک سەرۆک بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی بۆ سوودی خەڵکی ڤەنزوێلا و ئەمریکا بەکار دەهێنرێت.
سەرۆكی ئەمریكا، لە هەژماری خۆی لە پلاتفۆرمی (تروس سۆشیاڵ) نووسیویەتی، “دەسەڵاتدارانی کاتی لە ڤەنزوێلا لە نێوان 30 بۆ 50 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی کوالێتی بەرز رادەستی ئەمریکا دەکەن، ئەم نەوتە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت، و منیش وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سەرپەرشتی ئەو پارانە دەکەم بۆ دڵنیابوون لەوەی بۆ بەرژەوەندی گەلانی ڤەنزوێلا و ئەمریکا بەکار دەهێنرێن”.































































