زاری كرمانجی-سۆران:
دوای بڕیاری كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، كەسێك بۆ ئەم پۆستە دیاریكراوەو لە ئایندەیەكی نزیك دەست بەكار دەبێت.
هەژار ماهیر ئێدلبی، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای هاتنە كایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان، رەزامەندی درا لەسەر كردنەوەی فەرمانگەی ژینگەی سۆران و ئەمڕۆ 24-11-2022 بەشێوەیەكی فەرمی وەك بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە دەسنیشانكرام”.
گووتیشی: ” لە چەند رۆژەی داهاتوودا بەشێوەیەكی فەرمی لە رێوڕسمێكدا فەرمانگەی ژینگەی سۆران دەكرێتەوەو دەست بەكار دەبین.