پەرلەمانی عێراق بۆ لێپرسینەوە لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نیگهرانی مووچەخۆران، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی بانگهێشت دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری بەغدا رایگەیاند؛ بڕیارە هەفتەی داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت بۆ پارێزگاری بانکی ناوەندی رێکبخرێت تاوەکو لەسەر هۆکارەکانی ناجێگیریی بەهای دینار و قەیرانی نەختینەیی لێکۆڵینەوە بکرێت.
ئهو سهرچاوهیه دهشڵێت بهرز و نزمه دۆلار و لێکەوتەی ئەم گۆڕانکارییانە بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای مووچەخۆران و خانەنشینان، هەر بۆیە پەرلەمان دەیەوێت وردەکاریی زیاتر لەسەر قەرزەکان و نەبوونی شەفافیەت لە بانکەکاندا بزانێت.
شایەنی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی دۆلار هەڵکشاوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ڕاوێژکارانی دارایی حکومەت جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەم بەرزبوونەوەیە تە































































