بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران لە ماوەی ڕابردوودا نەیانتوانیبوو فۆرمی وەرگرتنی زەوی پڕبکەنەوە، بڕیارێکی نوێ بۆ سوودمەندبوونیان دەرچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی کانوونی دووەمی 2026، سەربەست مەولود تایبەت بە خواکوڕک رایگەیاند کە لەمڕۆوە دەرگای وەرگرتنی فۆرم بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە کراوەتەوە کە پێشتر بێبەش ببوون لە پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی.
ئەو فەرمانبەرەی کە ئەم بڕیارە دەیگرێتەوە دەبێت ئەم مەرجانەی تێدا بێت:
1.ئەوانەی کە مەرجی وەرگرتنی زەویان هەیە تا ئەوکاتەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە کە ساڵی پار دەکات
2.ئەو فەرمانبەرانەی کێشەی تەندروستیان هەبووە و نەیانتوانیوە فۆڕم پڕ بکەنەوە.
3.ئەو کەسانەی کە پێشتر پێیان گوتراوە سودمەندی دوای گۆڕانکاری لە ڕێنمایەکان بە سودمەند. حساب ناکرێ (وەک ئەوانەی زەوی ئاوارەییان وەرگرتووە)
بەپێی بڕیارەکە، ئەو فەرمانبەرانەی کە ئەو چەند مەرجەیان تێدایە پێویستە پشتگیریەک لە وەزارەتەکەی بهێنێت.


































































