کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان، بەبێ دیاریکردنی به‌ربژێرێك بۆ پۆستی سەرۆکی حكوومه‌تی فیدڕاڵ کۆتاییهات.
نووسینگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی ژمارە 257 ـی چوارچێوەکە لە نووسینگەی حەیدەر عەبادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر بەڕێوەچوو و تێیدا گفتوگۆ سەبارەت بە چەند پرسێکی ناوخۆیی عێراق و ناوچەكه كرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگهێندراوهكهدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی بەگوێرەی چوارچێوە دەستوورییەکان، دۆسیە جیاوازەکان، لەناویشیاندا پۆستی سەرۆکی حكومه‌ت یەکلابکاتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، چوارچێوەی هه‌ماهه‌نگی بە گرنگییەوە دەڕوانێتە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مانی عێراق هەروەها گرنگە لە ماوەیەکی کەمدا، لیژنەکانی په‌رله‌مان پێکبهێندرێن.

































































