لە ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقدا، ئەمەریكا ستایشی ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 06ـی کانوونی دووەمی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە كاتێكدا عێراق یادی 105 ساڵەی دامەرزاندنی سوپاكەی دەكاتەوە، ئەمەریكا ستایشی ھێزە عێراقییەكان و ھێزەكانی پێشمەرگە دەكات بۆ بەرگریكردن و پاراستنی سەروەری وڵاتەكەیان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ھاتووە، “ئەمەریكا ڕۆلی ئەو ھێزانە لە سەركەوتنیان بەرانبەر بە داعش و پشتیوانیکردنی عێراقێکی سەقامگیر بەرزدەنرخێنێت.”
جەختیش لەوە کراوەتەوە “ئەمەریكا پابەندبوونی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دووپات دەکاتەوە لە کاتێکدا عێراق بەردەوامە لە بنیاتنانی داهاتوویەکی ئەمن و خۆشگوزەرانتر بۆ گەلەکەی.”
































































