موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگمان دەبێت لە دیوانی وەزارەتی کارەبا، بەمەبەستی باشترکردنی کارەبای نیشتیمانی و گۆڕینی خشتەی پێدانەوەی کارەبا، بەشێوەیەک لە کاتژمێر 6ی ئێوارەوە کارەبا بدرێتەوە گوند و ناحیە و قەزاکانی دەورووبەری سۆران و تا دوای 12ی شەو، هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ زیادکردنی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی .
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران، ئاشکراشی کرد:” سەنتەری سۆران کارەبا بووەتە 24 کاتژمێری، پلان وایە قەزا و ناحیەکانی دەورووبەری سۆران تا بەهاری دابێت لە پڕۆژەی ڕووناکی سودمەندببن و دەبنە خاوەن کارەبای 24 کاتژمێری .


































































