محەممەد مەحموود – سۆران :
وەزارەتی سامان سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامارێکی لەسەر دابەشکردنی نەوت بڵاو کردەوە و لە ئیدارەی سۆران زیاتر لە 87 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوەو ڕێژەیی دابەشکردنی نەوت لە ئیدارەی سۆران گەیشتۆتە %99.
بەپێی ئەو ئامارەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان “
تا رێکەوتی 2026/1/4 نزیکەی 135 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 674,500 هەزار خێزان لە ناوچەی شاخاوی و دەوروبەر لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کراوە.
لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزار و 547خێزان نەوتیان بەسەر دابەشکراوە و ڕێژەی سەدی دابەشکراو له ئیدارەی سۆران %99 یەو 966 خێزان ماوە نەوتیان پێ بدرێت، بڕی نەوتی پێویست بۆ تەواوی دانیشتووانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 17 ملیۆن و 702 هەزار و 600 لیترنەوتە. لەو بڕەنەوتەی پێویستیش %99 ی دابەشکراوە.


































































