مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆكی كۆریای باكوور، لە بەرامبەر هەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ سەر كوبا و كۆڵۆمبیا و ئێران ڕایدەگەیەنێت “بۆ ڕێگەگرتن لە جەنگ و پشێوی زیاتر، یەك بۆمبی ئەتۆمی بەسە بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان.”
كیم جۆنگ ئون، سەرۆكی كۆریای باكوور، لە كاتی تاقیكردنەوەی مووشەكی هایپەرسۆنیك قسەی بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی كرد و ڕاگەیاند “بە هۆی بارودۆخی ئێستای جیۆسیاسیی جیهانەوە، پەرەپێدان بە بەرنامەكانی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی، ستراتیژییەكی زۆر گرنگە،”
كیم لە بارەی دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووی ڤەنزوێلا و هەڕەشەكانی ئەمەریكاوە گووتی “هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ سەر كوبا، كۆڵۆمبیا و ئێ.ڕان، بەزاندنی سەرەوەری ئەو وڵاتانەیە، بۆیە یەك بۆمبی ئەتۆمی بەسە بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەموو شتێك بكات.”































































