وەرگێڕان لە ئینگلیزیەوە – ئادار عبداللە
تۆوی چیا پرسوود لە ماددە خۆراکیەکان، کە چەندین سوودی خۆراکی هەیە بۆ مرۆڤ ڕیشاڵ و ئۆمیگا ٣ و پرۆتین و دژە ئۆکسێنەر و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆر پێشکەش دەکات.
ماڵپەڕی جیهانی : Mayo Clinic Health System بڵاوی کردۆتەوە کە تۆی چیا پاڵپشتی لە تەندروستی دڵ و کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن و هەرسکردن و بەڕێوەبردنی کێش دەکات لەڕێگەی بەرەوپێشبردن و کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ و دابەزاندنی پەستانی خوێن بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن.
تۆوی چیا سەرچاوەیەکی نایابی ڕیشاڵە، کە دەتوانێت تەندروستی دڵ باشتر بکات و ئاستی کۆلیسترۆڵ کەم بکاتەوە و تەندروستی ڕیخۆڵە بەرەوپێش ببات، ڕیشاڵەکان کاتێکی زیاتری دەوێت بۆ هەرسکردن و وا دەکات زیاتر هەست بە تێربوون بکەیت ئەمەش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە یان نەخۆشییەکانی دڵ، خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ هەروەها دەرکەوتووە کە لە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە دەتپارێزێت.
سوودە خۆراکییە سەرەکییەکان
کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن: ڕیشاڵ مژینی شەکر خاو دەکاتەوە، ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوە و کەوتنەخوارەوە، ئەمەش سوودی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
بەڕێوەبردنی کێش: شلە هەڵدەمژن و فراوان دەبن، تێربوون زیاد دەکەن و ئارەزووی خواردن کەم دەکەنەوە بەمەش یارمەتی کۆنترۆڵکردنی کالۆری دەدەن.
ئێسکی بەهێز: سەرچاوەیەکی نایابی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆرە، زۆر گرنگە بۆ چڕی ئێسک.

































































