زاری كرمانجی-دیانا
خاوەن دوكانێكی مریشك فرۆشی لە ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لە ئێستادا نرخی مریشكی زیندوو لە بازاڕ ڕوو لە دابەزین كردووە.
عەبدی شێروانی خاوەن دوكانی مریشك فرۆشی گووتیشی: ” چەند ڕۆژێك لەمەوبەر نرخی كیلۆیەك مریشكی زیندوو بۆ سەرووی 3000دینار بەرزبووەوە، بەڵام لە ئێستادا نرخەكەی بۆ خوار 2700 دینار دابەزیووە، بەردەوامیش نرخەكەی دادەبەزێت”.
ئاشكراشی كرد: “هۆكاری دابەزینی نرحی مریشكی زیندوو لە ئێستادا دەگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی لە ئێستادا مریشك لە كێڵەكانی پەلەوەری زیادی كردووە هەروەها هەركاتێك هاوردەی شارەكانی عێراق نەكرێت نرخەكەی دادەبەزێت.

































































