مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندراوێكدا هەڕەشە لە خۆپیشاندەردان دەكات و ڕایدەگەیەنێت “نەرمی نواندنی ئێمە كۆتایی هات و یەك بە یەك دەستگیردەكرێن،”
سوپای پاسداران – لقی لوڕستان، ئەمڕۆ دووشەممە 5ـى كانوونی دووەمی 2025، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت “قۆناغی نەرمی نواندن بەرامبەر ئاژاوەگێڕان كۆتایی هات و یەك بە یەكیان دەستگیر دەكرێن،”
لە ڕاگەیێندراوەكەی پاسداراندا هاتووە “بە لەبەرچاوگرتنی تێكدانی بەرفراوانی سامانی گشتی، بەكارهێنانی چەك و هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كوشتن، قۆناغی نەرمی نواندنی ئێمە بەرامبەر ئاژاوەگێڕان كۆتاییهاتووە.”
خۆپیشاندانەكانی ئێران لە ڕۆژی یەكشەممەی ڕابردووەوە بەرامبەر بە دابەزینی بەهای تمەن و خراپی دۆخی ئابووریی، لە تارانەوە دەستی پێكرد و دواتر لە 26 پارێزگا و 78 شاری دیكەی ئێران بە شارەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیشی گرتەوە .
بەپێی ئامارەكانی ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ لە ئێران، تا ئێستا 20 خۆپیشاندەر كوژراون و زیاتر لە 100 كەسیش دەستگیركراوە .

































































