زاری كرمانجی-سۆران
رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دیدی قه‌ته‌ری له سه‌ر زاری كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان ئاشكرای ده‌كات كه خواستی گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان زیادی كردووه و حكومه‌تی هه‌رێمیش بایه‌خی به‌و كه‌رته داوه.
به بڕوای رۆژنامه‌كه سه‌قامگیری ته‌ناهی و بوونی پرۆژه‌ی گه‌شتیاریش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆرتر روو له هه‌رێمی كوردستان بكات.
یاسر ئیبراهیم كه نوێنه‌ری یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی گه‌شتیارییه، باسی له‌وه كردووه له جه‌ژنه‌كانی ساڵی نوێ خواستێكی زۆر گه‌وره له‌نێو دانیشتووانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی پشووه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ربه‌رن، ئه‌مه‌یش به سێ هۆكار، یه‌كه‌میان جوانی و قه‌شه‌نگی سروشتی كوردستان، دووه‌م سه‌قامگیری ته‌ناهی، دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گه‌شتیاری.
یاسر جارێكی تر دووپاتی ده‌كاته‌وه، هه‌ستكردن به ئارامی، ره‌خساندنی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری و گه‌شتیاری هۆكار بووه بۆ گه‌شتكردنی خه‌ڵك له به‌غدا و باشووری عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
راپۆرته‌كه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید باسی له‌وه كردووه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سه‌تان هه‌زار كه‌س روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، جیا له پارێزگاكانی تری عێراق چه‌ندان گه‌شتیار له وڵاتانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌ك گه‌شتیار له وڵاتانی ئه‌وروپایش هاتوون.

































































