زاری کرمانجی
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک کۆمپانیا کە بارەگاکانیان لە ئیماراتە خستە لیستی تیرۆرەوە بەهۆی پارەدارکردن و پڕچەککردنی حووسییەکان و پەیوەندییان لەگەڵ ئێران.
بە گوێرەی وەزارەتەکە کۆمپانیاکان بریتین لە، “کۆمپانیای “Arkan Mars Petroleum Companies” کە بارەگاکەی لە دوبەیە لە ئیمارات و چالاکییەکەی بریتییە لە بازرگانی نەوت و کەرەستەی پیترۆڵ، بەهۆی پەیوەندیی بە تۆڕی محەممەد سنێدار، بازرگانی یەمەنی کە سەرپەرشتیی کۆمپانیاکانی نەوت دەکات لەنێوان یەمەن و ئیمارات و پارەدارکردنی کردەوەکانی حوو*سییەکان.
هەروەها کۆمپانیای “ONX Trading FZE” بارەگاکەی لە ئیماراتە و چالاکییەی بریتییە لە بازرگانی و دابینکردنی گشتیی و پەیوەندیی لەگەڵ تۆڕی محەممەد ئەلجەمەل، بازرگانی یەمەنی و سەر بە فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە و پارەدارکردنی حوو*سییەکان، کۆمپانیای “Fornacis Energy Trading Co. L.L.C” کە پەیوەندیی لەگەڵ ئێران هەیە و کۆمپانیای “Barco Ship Management Inc” کە چالاکییەکەی بریتییە بازرگانی کەشتییەکان”.































































