زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
ڕەنگە زۆرترین ڕووناکی شاشەی Galaxy S23 Ultra بگاتە 2200 نیت، کە زیاترە لە زۆرترین ڕووناکی شاشەی ئایفۆن 14 Pro.
لە ئێستادا سامسۆنگ وەک دابینکەری سەرەکی شاشەی مۆبایلەکانی ئەپڵ کاردەکات و هەروەها پانێڵەکانی زنجیرەی ئایفۆن ١٤ پرۆی بەرهەمهێناوە. بەهۆی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی سامسۆنگەوە، زۆرترین ڕووناکی لە ئایفۆن ١٤ پرۆ و پرۆ ماکسدا گەیشتووەتە ٢٠٠٠ نیت کە پێشتر وێنەی نەبووە، کە ٣٠٠ نیت زیاترە لەو ژمارەیەی سامسۆنگ خۆی بۆ پێشەنگی کۆمپانیاکە کە بریتییە لە گالاکسی ئێس ٢٢ ئەلترا.
پێشبینی دەکرێت سامسۆنگ هەمان پانێڵ بۆ مۆبایلی Galaxy S23 Ultra بەکاربهێنێت، بەڵام بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووتر و لە ئەنجامدا پێشبینی دەکرا زۆرترین ڕووناکی لەسەر شاشەی ئەم مۆبایلە زیاتر بێت لەوەی کە لە ئایفۆنەکاندا دەیبینین. ئێستا هەواڵە نوێیەکە دەڵێت کە شاشەی Galaxy S23 Ultra بە ئەگەرێکی زۆرەوە 2200 نیت دەبێت لە بەرزترین دۆخی ڕووناکیدا.
تا ئێستا هەواڵێکی زۆر سەبارەت بە دیزاینی گالاکسی ئێس ٢٣ ئەلترا بڵاوکراوەتەوە، لەوانە هەمان ڕوکاری دەوری شاشەکە و هەمان مۆدیۆلی کامێرای گالاکسی ئێس ٢٢ ئەلترا و دیزاینە تەختەکەی. بەڵام تا ئێستا زانیاری دەربارەی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی شاشەکە ئاشکرا نەکرابوو، ئێستاش یەکێک لە زانیاریدەرەکانی بواری تەکنەلۆژیا کە لە ژێر ناوی بەکارهێنەری RGClouds لە تویتەر کاردەکات، وردەکارییەکانی لەم بوارەدا بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ئەم زانیاریدەرە زۆرترین ڕووناکی پانێڵی AMOLED کە لەم مۆبایلەدا بەکارهاتووە لە نێوان ٢١٠٠ بۆ ٢٢٠٠ نیت دەبێت، هەروەها ڕێژەی تاچ سامپڵینگ دەگاتە ٩٦٠ هێرتز.