مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی كوبا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرای دەكات كە لە هێرشە سەربازییەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ڤەنزوێلا 32 هاووڵاتیی و كارمەندێكی وڵاتەكەی كوژراون .
ئەمڕۆ دووشەممە 5ـى كانوونی دووەمی 2026، حكومەتی كوبا لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمی دا كوژرانی 32 هاووڵاتیی وڵاتەكەی لە ڤەنزوێلا ڕاگەیاند و دەشڵێت “ئەو 32 كەسە لەكاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیان لە چوارچێوەی هێزە چەكدارە شۆڕشگێڕەكان و وەزارەتی ناوخۆ كوژراون، كە لەسەر داوای فەرمی حكومەتی ڤەنزوێلا لەو وڵاتە بوون.”

































































