زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان ڕایگەیاند؛ ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەینەوە، ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەكرێتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە؛ ئەمڕۆ دووشەممە، 5ـی كانوونی دووەمی 2026، دەروازەی نێودەوڵەتی (زێت) بە ڕووی گەشتیاراندا دەكرێتەوە. گەشتیاران دەتوانن بۆ هاتووچۆ و گەشتەكانیان سوودی لێ وەربگرن.































































