زاری كرمانجی-سۆران
سنووری بـەڕێـوەبەرایەتی گشتی شـارەوانییەکانی سـۆران لە 22 شـارەوانی لە دەوروبەری شاری سۆران پێكهاتووە، لە ساڵی 2025 چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر لە سنووری ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بۆ خزمەتكردنی دانیشتووانی سنووری شارەوانییەكانی سۆران جێبەجێ كراون و ڕەزامەندییان بۆ وەرگیراوە یان لە قۆناغی تەواوكردندان.
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەكانی سۆران، تەنیا لە سـاڵی 2025دا بە گـوژمەی 65,620,771,439 دینار، 94 پـڕۆژەی خزمەتگـوزاریی جۆراوجـۆر ڕەزامەندییـان بۆ وەرگیـراە. هەروەها 31 پـڕۆژەی خزمەتگوزارییش بە گوژمەی 6,758,287,610 دینار ڕەزامەندی داراییان بۆ وەرگیراوە.
هەر بەپێی ئامارەكە بێت، کـۆی گشتیی ئـەو پـڕۆژانەی لە سنووری ئەو 22 شارەوانییەدا تەواوکراون، ژمارەیان 9 پـڕۆژەن و بە گوژمەی 36,445,556,854 دینار جێبەجێكراون. هەروەها 14 پـڕۆژەش بە گوژمەی 1,911,096,000 دینار لە قۆناغی كۆتاییدان. 18 پڕۆژەی دیكەش بە بە گوژمەی 11,935,061,475 دینار لە قۆناغی جێبەجێكردندان. 22 پـڕۆژەی دیكەش بە گوژمەی 8,570,769,500 دینار ئێستا لە قۆناغی تەندەردان.
سەبارەت بەو پڕۆژانەی كە لەسەر پلانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن بۆ ساڵی 2025، دوو پڕۆژەن بە گوژمەی 43,320,000,000 دینار. کـۆی گشتیی ئەو گـوژمەیەی لەسـەر پێشینەی بەڕێـوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بۆ ساڵی 2025 ڕەزامەندی لەسەر دراوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی دەرخستەی پڕۆژەی بچووک و پێویست بریتییە لە 135,602,500 دینار.
ئەو ئامارە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران، نێو سەنتەری شاری سۆران ناگرێتەوە، سەنتەری شار سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران، ئەو ئامارە تەنیا هی 22 شارەوانییەكانی دەوروبەری شاری سۆرانن لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سۆران.

































































