لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان، كڕینی زێڕ لە سۆران زیادی كردووە.
رەشید شێروانی كە كاری كڕینی و فرۆشتنی زێڕ و زیو دەكات و لە بازاڕی سۆران دوكانی زێڕینگری هەیە، بە زاری كرمانجی گووت ” ئێستا كڕینی زێڕ زیاد بووە و جگە لەوەی هاووڵاتییان بە مستقاڵ دەیكڕن، خەڵكیش هەیە بەمەبەستی سوود كردن بە كیلۆ دەیكرێت”.
رەشید گووتیشی ” لە سۆران كڕینی زێڕ بە كیلۆ زیادی كردووە، و لە نیو كیلۆ تا 5 كیلۆ زێڕم فرۆشتووە”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بە قسەی ئەو ساڵی رابردوو یەك كیلۆ زێڕ بە (9) دەفتەر دۆلار بووە و ئێستا هەر كیلۆ یەك زێر بە 14 دەفتەر و 15 وەرەقەیە”.
لە بارەی زیویش گووتی ” كڕینی زیو لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە كیلۆ زیادی كردووە و پیشتر یەك كیلۆ زیو بە 11 وەرقە بوو، ئێستا بە 29 وەرەقەیە”.
زیاتر روونیكردەوە ” ئەو هاووڵاتییانەی بۆ جوانكاری زیو دەكڕن دواتر ناتوانن بە نرخێكی گونجاو بیفرۆشنەوە، بەڵام ئەگەر بە كیلۆ بیكرن دەتوانن بە ئاسانی بیفرۆشنەوە و سوودی لێ ببینن”.






























































